Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 14:45

ئەمڕۆ لە گۆمی فێڵاو ئاهەنگێكی گەورە بۆ گەشتیاران ساز دەكرێت

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شوێنە گەشتیارییەكان و پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی سنوورەكە، ئاهەنگێكی گەورە لە گۆمی فێڵاو كە ناوچەیەكی گەشتیارییە ساز دەكات.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، ڕایگەیاند: ئامادەكاریی تەواو بۆ ئاهەنگەكە كراوە و پێشبینیش دەكەین نزیكەی دوو هەزار گەشتیاری ناوچە جیاوازەكانی عێراق و بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی بەشداری لە ئاهەنگەكەدا بكەن، لەبارەی كاتی ئاهەنگەكەش گوتی، لە دوای نیوەڕۆوە تاوەكوو كاتژمێر 7 بۆ 8 ی شەو بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە ئاهەنگەكەدا پێشكەش دەكرێن، لەوانە نمایشی فڕین، گۆرانی و موزیك و هەڵپەڕكێ و دەیان جۆری دیكەی چالاكی پێشكەشی گەشتیارانی گۆمی فێڵاو دەكرێن كە دەبنە هۆی دڵخۆشكردنی گەشتیاران.
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.