Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 14:45

لە خانەقین پەردە لەسەر پەیكەری كرێكارێكی ژینگەپارێز لادرا

کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، لە خانەقین، پەردە لەسەر پەیكەری كرێكارێكی ژینگەپارێز لادرا .

بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان و هەردوو بەشی پڕۆژەكان و پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانەقین بە بۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكارانەوە، پەردەی لەسەر پەیكەرێك لادا كە گوزارشت لە كرێكارێكی ژینگەپارێز دەكات.

شایانی باسه‌، پەیكەرەكە لەلایەن گرووپی شێوەكاریی دڵخواز لەسەر بودجەی كۆمپانیای گەردین بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست كراوە.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.