شارهزایهكی كهش و ههوای پێشبینییهكانی ڕهوشی كهش و ههوای چهند ڕۆژی داهاتووی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستانی راگهیاند.
ئاراس جەبار شارەزای كهش و ههوا رایدهگهێنێت، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی گەرم و كورتخایانی باكوری ئەفریقیا سبهی چوارشەممە پلەكانی گەرما بەرێژەی (5 – 6) پلەی سیلیزی لەسەرجەم ناوچەكان بەرز دەبنەوە كەشێكی گەرم و شێداری دەبێت كاریگەریەكەی كورتخایان دەبێت و لەرۆژی پێنجشەممە بەدواوە لە ئەنجامی دەستپێكردنەوەی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە جارێكی دیكە روو لەنزمبوونەوەی بەرچاو دەكاتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك.
راشیدهگهێنێت، كاریگەری شەپۆڵی خۆڵبارین لەسەر ناوچەكانمان تاكو ئەمشەو بەردەوامی دەبێت و سبەینێ چوارشەممەش دووبارە بەهۆی نزیكبوونەوەی سەنتەری نزمە پاڵەپەستۆكەی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكانی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق خێرایی با بە رادەیەكی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و عێراقدا چاڵاك دەبێتەوە لەنێوان (20 – 45) كم/س جارێكی دیكە شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین لە ناوچە لـمیەكانەوە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جەبار راشیگهیاندووه، لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری ناوچە پەستان نزمەكان تا ناوەراستی هەفتەی ئایندە رێكەوتی (9/5) هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو تاوە باران و هەورە تریشقە لەناوچەی جیاجیادا بەردەوامی دەبێت و كەش بە شێداری و لەبار دەمێنێتەوە بۆ چڕبوونەوەی هەورو بارانبارین لە كاتە جیاجیاكاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.