لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە107 دۆلار و 25سهنت مامەڵەی پێوە كرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 108 دۆلار و 38 سەنت و رۆژەکەی بە 107 دۆلار و 58 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشهممهش 3 ى 5 ى 2022، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە ڕێژەی لهسهدا 0،31 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 107 دۆلار و25 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 104 دۆلار و 86 سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی پرۆسەی کەرەنتینەکردن لە چین کە کەمبوونەوەی پێداویستی لەسەر نەوتی لێ کەوتووەتەوە، کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی نرخی نەوت.
وەزیرانی وزەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا دوێنێ کۆبوونەوە و تاوتوێی ئەگەری گەمارۆ خستنە سەر نەوتی رووسیایان کرد بە شێوەیەکی قۆناغبەند. نیشاندانی ئامادەیی بۆ گەمارۆ خستنە سەر نەوتی رووسیا لەلایەن ئەڵمانیاوە کاریگەری کردە سەر دابەزینی نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 107 دۆلار و 69 سەنت بۆ 108 دۆلار و 15 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 106 دۆلار و 98 سەنت بۆ 106 دۆلار و 77 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.