ئەمریکا و ئەرمینیا واژوویان لەسەر رێککەوتننامەی هەماهەنگی ئەتۆمیی مەدەنی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن پێشوازی لە هاوتا ئەرمەنستانییەکەی، ئارارات میرزۆیان کردووە و خواستی زیادکردنی یەکەکانی کاری کەرتی ئاسایشی وزە و پتەوترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دەربڕیووە.
دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا واژوویان لەسەر رێککەوتننامەی هەماهەنگی ئەتۆمیی مەدەنی کردووە.
ئامانج لەو رێککەوتننامەیە جۆراوجۆرکردنی وزەی ئەرمینیایە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بلینکن و میرزۆیان تاوتوێی گەشەسەندنی دیموکراسی و بونیادنانی سیستەمی دادوەری لە ئەرمینیا و پەیوەندییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.