برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دھۆک)
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تەلەفزیۆنی دھۆک..
بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەڤزیۆنی دھۆک) جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین و، هیواخوازین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر دابن.
(کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دھۆک) وەکو یەکەمین کەناڵی ناوخۆیی کوردستانی بەو تەمەنە درێژ و پڕ بەخششەی لەو دەڤەرە ئازیزەدا کاروانێکی پڕ دەستکەوت و خزمەتە، بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و کوولتوری کوردیی.
(تەلەڤزیۆنی دھۆک) لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا خاوەن پەیامێکی راست و روونە و توانیویەتی لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەکانیەوە رۆڵی شایستەی خۆی بگێڕێت لە هەموو کایەکان بە مەبەستی داکۆکیکردن لە دۆزە رەواکەمان و پێشخستنی کۆمەڵگا و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی کوردایەتی، بۆیە شیاوی شانازی و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، دووبارە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ (دھۆک تیڤی) دووپات دەکەینەوە و، ھیوادارین وەکو ھەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگانەی خۆتان بگێڕن و لە ئاست خواست و ویستی ھاووڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەرەکە دابن و، ساڵی نوێی تەمەنی کەناڵەکەتان ساڵی پێشکەوتن و دەستکەوتی زیاتربێ. ھەر سەرکەوتوو بن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
3ـی5ـی2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.