Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 12:58

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%


لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە رێگای سەرەكی نێوان (هەولێر – كەركووك) بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا كراوەتەوە.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر  بڵاویكرده‌وه‌، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كەوا ڕێگای سەرەكی (هەولێر – كەركوك)، پردی سەركەندی هەولێر لە پاش نۆژەنكردنەوەی هەردوو سایدی، بە ڕووی ئۆتۆمبێلە ساڵۆنەكان كراوەتەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی پێدا بكەن. 

 هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، بۆ بارهەڵگرەكان تاكو هەفتەیەكی دیكە بەداخراوی دەمێنێتەوە و لە ماوەی داخستنەكەش بارهەڵگرەكان دەتوانن شەقامی (120) مەتری بەكاربێنن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.