Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:18

سوپای ئۆکراینا: 24 هەزار و 200 سەربازی رووسیا کوژراون

کوردستان TV
100%


ئۆکراینا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە 24 هەزار و 200 سەربازی سوپای رووسیا کوژراون و لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ رووسیا 194 فڕۆکەی جەنگی، 155 کۆپتەر و هەزار و 62 تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە 24ی شوبات-سێی ئایار، خستەڕوو و کوژرانی 400 سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، 24 هەزار و 200 سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها 194 فڕۆکەی جەنگی، 155 کۆپتەر، هەزار و 62 تانک، دوو هەزار و 567 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 475 تۆپهاوێژ، 162 موشەکهاوێژ و 80 سیتسمی بەرگری ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.

لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و 843 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 291 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 10 کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێكدایە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا لە25ی ئادار بڵاوی کردبووەوە کە تاکوو ئێستا هەزار و 351 سەربازی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.