وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدڕالی دۆخی ناو شارۆچكه‌ی شه‌نگالیان كۆنتڕۆڵ كردووه و ئێستا دۆخه‌كه له سنووره‌كه ته‌واو ئارامه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییانی شه‌نگال ڕۆلی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆچكه‌كه‌یان.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دیارده‌یه‌كی چه‌ك هه‌ڵگرتن له‌نێو شارۆچكه‌ی شه‌نگال نه‌ماوه و چه‌كیش ته‌نیا له‌ده‌ست ئه‌ندامانی سوپا و پۆلیسی فیدڕالییه له سنووره‌كه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ندێك لایه‌ن ویستبوویان ڕێگری و ئاسته‌نگ له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان دروست بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عێراق توانیان ئه‌و به‌ربه‌ستانه لابه‌رن.
هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌م هه‌ندێ ئاڵۆزی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌نێو سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال دروست ببوو.
هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌پاندنی یاسا و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شه‌نگال و پاراستنی ناوچه‌كه، داوایان له لایه‌نگر و چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردبوو شارۆكه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌مه‌ش شه‌ڕ له‌نێوانیان دروسبتبوو و له ئه‌نجامیشدا ئه‌ندامێكی سوپای عێراق كوژرابوو.
جێی باسه بەھۆی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ی نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ماوه‌ی 2 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 701 خێزان (کە 4 ھەزار و 84 کەسن) لە شنگالەوە ئاوارەی ناوچەکانی پارێزگای دھۆک ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.