له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و كه‌متر له 24 كاتژمێردا 9 منداڵ له‌نێو ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فوڕات له عێراق خنكان و گیانیان له‌ده‌ست دا.
شه‌ش له‌و منداڵانه شه‌وی ڕابردوو له‌نێو ئاوی ڕووباری فوڕات له شارۆچكه‌ی فه‌لووجه له‌كاتی مه‌له‌كردندا ژێر ئاو كه‌وتبوون و گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌میش له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژندا 3 منداڵی تری دانیشتووی شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌نێو ئاوی ڕووباری دیجله كه‌وتبوونه ژێر ئاوه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویدابوو كه منداڵیك كه‌وتبووه نێو ئاوه‌وه، چه‌ند منداڵێكیش بۆ ڕزگاركردن خۆیان هه‌ڵدابووه نێو ئاوه‌كه، به‌هۆیه‌وه 6 منداڵ ژێر ئاو كه‌وتبوون و خنكابوون.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی فه‌لووجه ئاماژه‌یان به‌ودابوو كه توانیویانه ته‌رمی هه‌ندێك له منداڵه خنكاوه‌كان ده‌ربێنن، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێكیان بێسه‌روشوێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا عێراق نه‌چۆته نێو كه‌شوهه‌وای گه‌رماوه و پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی پارێزگاكان هێشتا له ئاستی نزم و باراناوی دان و كاتی مه‌له‌كردن و چۆونه نێو ڕووباره‌كان نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.