شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارینی له شاره‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین له هه‌ندێ له پارێزگاكانی عێراق سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: خۆڵبارینه‌كه‌ی سبه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی زۆر به خێرایی له‌و شوێن و پارێزگایانه ده‌رده‌كه‌ون كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵه‌كه سبه‌ی شه‌و ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تا له باكووری پارێزگای ئه‌نباڕ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت و دواتریش له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان ده‌گاته هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و به‌غدا و دواتریش درێژه‌ی ده‌بێت بۆ شاره‌كانی باشووری عێراق.
سادق عه‌تییه جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌نێوان 4 بۆ 5 كاتژمێر ده‌بێت و دواتر ورده ورده كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و بایه‌ی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق هه‌ڵده‌كه‌ن یاریده‌ر ده‌بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه و خێرا تێپه‌ڕبوونی و نه‌مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
له كۆتایی داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد كه ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین ڕأبێن، چونكه ده‌بێته به‌شێك له ژیانی هاووڵاتییان كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.