دوای شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری شارۆچكه‌ی شه‌نگال، به‌ده‌یان چه‌كداری په‌كه‌كه چه‌كه‌كانیان فڕێداوه و خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان تا ئێستا زیاتر له 200 چه‌كداری په‌كه‌كه و هێزه‌كانی تریان له شه‌نگال خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه.
ئه‌وانه‌ی چه‌كه‌كانیان فڕێداوه و خۆیان ڕاده‌ستی سوپا كردووه بریتین له چه‌كدارانی هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزیدخان و یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ن.
خۆڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كدارانه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ دووشه‌م شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شه‌نگال ڕووی دا و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیشدا ئه‌ندامێكی سوپای عێراق كوژرا.
لای خۆیه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م توانیویانه ته‌واوی شه‌نگال كۆنتڕۆل بكه‌ن و تاڕاده‌یه‌ك دۆخی شارۆچكه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه.
لیوا ته‌حسین سوپاسی هاووڵاتییانی شه‌نگالی كرد كه پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان كردبوو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆچكه‌كه و جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئێستا هیچ چه‌كدار و دیارده‌یه‌كی چه‌كهه‌ڵگرتن له‌ناو شارۆچكه‌ی شه‌نگال نه‌ماوه و چه‌كیش ته‌نیا له‌ده‌ست ئه‌ندامانی سوپا و پۆلیسی فیدڕالییه له سنووره‌كه‌دا.
بەھۆی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ی نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ماوه‌ی 2 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 701 خێزان (کە 4 ھەزار و 84 کەسن) لە شنگالەوە ئاوارەی دھۆک و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان ببوون.
جێی باسه رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020، حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ شارۆچكه‌كه رێککەوتبوون، بەپێی رێککەوتنەکەش ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسییەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت، هه‌روه‌ها سەرجەم گرووپە چەکداره نایاساییەکانیش دەچنە دەرەوەی سنووری شارۆچكه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.