Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

بەهۆی گەرمای زۆرەوە 25 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

پلەكانی گەرما لە پارێزگای ماهاراشترای هیندستان، بۆ بەرزترین پلەی ماوەی شەش ساڵی رابردوو بەرزبوونەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ANI، بەهۆی گەرمای لە ئێجگار بەرزەوە، 25 كەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان بڵاوی كردەوە، لە ساڵی 2022دا تا سەرەتای مانگی ئایار، 381 كەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە تەندروستییان تێكچووە.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لە زۆر ناوچەی وڵاتانی هاوشێوەی هیندستان و پاكستان، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە.
رۆژی 28ی نیسان پلەی گەرما لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بۆ سەروو 40 پلە بەرزببوویەوە. لە پارێزگای ئۆدیشا لە خۆرهەڵاتی وڵاتەكە، خوێندنگەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك داخرابوون و لە زۆر ناوچە پلەكانی گەرما بۆ سەروو 45 پلە بەرزببوونەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.