Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 11:40

ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی "دووکان"یان کرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی بایەخدان و پلانی پەرەپێدانی سێکتەری گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی لە کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
لە یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و عێراقی سەردانی پارک و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، وەک لە وێنەکاندا دیارە ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە شارۆچکەی دووکان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شوێنە گەشتیاری و لەنێو ژینگەی جوانی دووکاندا کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
هەر دوێنێ لە گۆمی فێڵاو لە سنووری چۆمان، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ گەشتیاران ساز کرد و بە هەزاران گەشتیاری عێراقی و هەرێمی کوردستان بەشداریان لە چالاکییەکانی ئاهەنگەکەدا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.