له مانگی رابردوودا 39 هاووڵاتی كورد لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لانی کەم 39 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمار کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد مانگی مارس 5.5% (2 حاڵەت) بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا، لانی کەم دەستبەسەر کرانی 39 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 30 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، 8 هاووڵاتی بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و 1 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی پیشەیی دەستبەسەر کراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم 5 چاڵاكوانی ئافرهت و 5 لاوی خوار تهمهن 18 ساڵ لە کوردستانی ئێران دهستگیركراون.
رێكخراوی ههنگاو راشیگهیاندووه، زیاترین ڕێژەی دەستگیركراوهكان کە 31حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە 32 حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 30 حاڵەت کە دەکاتە 77٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: 1 حاڵەت کە دەکاتە 2.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز: 8 حاڵەت کە دەکاتە 20.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 2 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 18 حاڵەت
پارێزگای سنە: 19 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا: 8 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 31 حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
شوێنی کار: 2 حاڵەت
ماڵەوە: 32حاڵەت
شەقام: 2 حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: 2 حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.