Erbil 38°C دووشەممە 30 حوزەیران 05:26

له‌ گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگدا ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید میوانداری مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4 ى 5 ى 2022، یارییه‌كانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ نێوان ڕیاڵ مه‌درید و مانچێسته‌رسیتی  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


یانەی ریال مەدرید کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی 4-3 توشی شکست هاتبوو، ئەمڕۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچێستەر ستی دەکات. براوەی ئەم یارییە لە یاری کۆتایی لەگەڵ لیڤەرپوول یاری دەکات.

ریال مەدرید کە خاوەن زۆرترین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە به‌(13 جار)، ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی مانچێستەر ستی ئینگلیزی دەبێتەوە.

بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا یاری کۆتایی کە بڕیار وابوو لە شاری سەنت پیتەرزبورگ-ی رووسیا بەرێوەبچێت، گوازرایەوە بۆ پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.