Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:19

كۆریای باكوور مووشەكی بالیستیی تاقیكردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور رایگەیاند كە كۆریای باكوور مووشەكی بالیستیی تاقیكردەوە.
ئاژانسی هەواڵیی Kyodo ‌بە پشت بەستن بە سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور بڵاویكردەوە كە كۆریای باكوور مووشەكی بالیستیی تاقیكردەوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، تاقیكردنەوە مووشەكییەكە كاتژمێر 12:03 بە كاتی خۆجێی لە ناوچەی سونان بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن ئەنجامدراوە.
دەزگای پەخشیی ژاپۆن NHK بڵاوی كردەوە كە مووشەكەكە لەناوچەی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون كەوتووەتە خوارەوە.
سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن، كیشیدا فومیۆ رایگەیاند تیمە پەیوەندیدارەكان رەوانەی ناوچەكە كراون بۆ دەستنیشانكردنی زەرەر و زیانەكان.
جێگەی باسە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە ئەمە 14مین تاقیكردنەوەی مووشەكییە كە لەلایەن كۆریای باكوورەوە ئەنجام دەدرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.