Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:21

دژەتانكی جاڤڵن  جیاوازییەكی زۆری لە گۆڕەپانی جەنگی ئۆكراینا دروست كردووە

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، كارگەی لاكید ماردن-ی بەسەر كردەوە كە دژەتانكی جاڤڵن بەرهەم دەهێنێت و ئەو دژەتانكانە رەوانەی ئۆكراینا دەكرێن، جەختی لەسەر گرنگی ئەو دژەتانكانە كردەوە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
بایدن بە ئاماژەدان بەوەی كە تاكوو ئێستا هەزاران دژەتانكیان بۆ ئۆكراینا رەوانە كردووە و بەردەوامیش دەبن لەوە، گوتی: "ئەو هاوكارییە سەربازییانەی ئەمریكا بە ئۆكراینا دابینی كردوون، جیاوازییەكی زۆری لە گۆڕەپانی جەنگ دروست كردووە. ئیدی ئەو منداڵانەی لە ئۆكراینا لەدایك دەبن ناویان لێ دەندرێت جاڤلن و جاڤلنا".
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا كە رووسیا لە ئۆكراینا ژمارەیەكی زۆر تاوانی جەنگی ئەنجام داوە، تیشكی خستە سەر ئەوەی كە ئێستا لە جیهان جەنگێكی گەورە لە نێوان ئۆتۆكراسییەكان و دیموكراتیخوازەكان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.