وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی و هه‌موو جیهان كرد ده‌ست به خۆراكه‌وه بگرن و به‌شێوه‌ی زیاتر له جاران هه‌ڵیانگرن، چونكه قه‌یرانی گه‌وره‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌یه.
نانسی فایزه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (هاندلسبلات)ی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند: ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه له‌هه‌ر كاتێكدا هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌ڵمانیا، یاخود جه‌نگی زیاتر له‌نێوان وڵاتانی جیهان ڕوو بدات، بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش ڕووبدات كاریگه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری ده‌بێت.
ڕأشیگهیاند: له كاتی سه‌هه‌ڵدانی جه‌نگ و شه‌ڕدا یه‌كه‌م شت ته‌زووی كاره‌با ده‌پچڕێ، هه‌روه‌ها دۆخی ژیان بۆ شێوه‌یه‌كی نائاسایی ده‌گۆڕێ، بۆیه هاووڵاتییان كارێكی باش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌تایی پێویستی هه‌ڵگیراویان له ماڵه‌كانیاندا هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئیتر ده‌بێت مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ ژیانی داهاتوو ڕابێت كه ژیانێكه پڕه له قه‌یران و نه‌خۆشی و جه‌نگ و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
نانسی فایزه‌ر داواشی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد كه له ئێستاوه خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ن و هۆیه‌كانی پاراستن و به‌رگریی وڵات زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی خۆراك و داوده‌رمان و چاره‌سه‌رییه پزیشكییه‌كانیش زیاتر له كۆگا و حهمباڵهكان هه‌ڵبگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.