Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 08:27

پۆلیسی هەولێر ئاماری سکاڵاکانی لە مانگی ڕەمەزاندا خستەڕوو

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا 532 داوای یاسایی تۆمار کراون، لە نێوانیاندا 472 حاڵەت یەکلاکراونەتەوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هەر 30 ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز 532 داوایی یاسایی تۆمار کرابوون و ڕێڕەوی یاسایی گیراوەتەبەر و 472 حاڵەتیش یەکلاکراونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: لەنێو کەیسەکان 3 حاڵەتی کوشتن هەبوو لەگەڵ 24 حاڵەتی دزیکردن. ئەوەشی خستەڕوو کە خۆشبەختانە لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هیچ حاڵەتێکی کوشتن ڕووی نەداوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە 01/01/2022 تاوەکو 01/05/2022، 1537 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و کە 14 تۆمەتبار بەهۆی کوشتن، 248 تۆمەتبار بەهۆی دزیکردن و 6 تۆمەتبار لەسەر ڕێگریکردن دەستگیر کراون، ئەو ڕێژەیەی دیکەش بەهۆی تۆمەتی جۆراوجۆرەوە دەستگیر کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.