وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ سزا به‌سه‌ر 63 كه‌سایه‌تی ژاپۆنی ده‌سه‌پێنێت و گه‌شتی بۆ وڵاته‌كه له سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن قەدەخە دەکات.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ڕووسیا له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە مۆسكۆ سزای بەسەر 63 کەسی نێو حكوومه‌تی ژاپۆندا سه‌پاندووه گه‌شتكردنی بۆ نێو خاكی ڕووسیا له فومیۆ كیشیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن و یۆشیماسی هەیاشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن قه‌ده‌خه كرد.
هەروەها ئاماژەی به‌وه‌ش داوە کە لە ئیدارەی فومیۆ کشێدا هەڵمەتێکی بێوێنەی دژی ڕووسیا دەستی پێ کراوە و "گوتار و لێدوانی ناپەسەند و سزای دژ بە ڕووسیا ده‌ركردووه" و هه‌روه‌ها تۆكیۆ هه‌نگاوی كردار ده‌نێت بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا.
ئەوەشی خستەڕوو کە له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئیداره‌ی فومیۆ كیشیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، حكوومه‌تی ڕووسیا پاكێجێكی سزا به‌سه‌ر 63 كه‌سایه‌تی ژاپۆن سه‌پاندووه و وه‌زیری دارايی و به‌رگری ژاپۆنیشی تێدایه.
جێی ئاماژه پێدانه، له 12 مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، کابینەی حکوومەتی ژاپۆن پاكێجێكی نوێی سزای به‌سه‌ر 398 كه‌سی ووسی سه‌پاند و کابینەی حکوومەتی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رمایه و موڵكانه‌ی له ژاپۆن كراون به ناوی كچه‌كانی پۆتین بلۆک ده‌كرێن و هۆكاری سه‌ره‌كی سزاكانی سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕووسیاشی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.