ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پۆزەتیڤ بووە و نیشانە سووكەكانی نەخۆشییەكەی هەیە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، دوایین پشكنینی كۆرۆنای بڵینكن كە ئەمڕۆ ئەنجامی داوە، پۆزەتیڤ بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە كە بڵینكن بە تەواوەتی خۆی كوتاوە، نیشانە سووكەكانی نەخۆشییەكەی هەیە و ماوەی چەندین رۆژیشە رووبەڕوو سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدنی نەبینیوە، هەربۆیە بەركەوتنی نەبووە لەگەڵیدا.
تیشك خراوەتە سەر ئەوەش، تا ئەو كاتەی ئەنجامی پشكنینەكانی نێگەتیڤ دەبێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ماڵەوە كەرەنتین دەكرێت و لەوێوە كارەكانی دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ماڵەوە كەرەنتین دەكرێت و لەوێوە كارەكانی دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.