له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رزی سكۆتله‌ندی میوانداری یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ده‌كات، له یاری گه‌ڕی چووندا، لایپزیگ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، بۆیه له یاری ئه‌مشه‌و، ڕێنجه‌رز پێویستی به بردنه‌وه‌یه به جیاوازی دوو گۆڵ تا بگاته یاری كۆتایی، ڕێنجه‌رز چاوی له‌ویه له‌م وه‌رزه‌دا نازناوی یۆرۆپالیگ بكاته دیاری بۆ هانده‌رانی، جیۆڤانی ڤان برۆنكهۆرێستی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری ڕێنجه‌رز له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م یاریزانان و ئه‌ندامانی تیمی ڕاهێنه‌ران یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش گه‌یشتنه بۆ یاری كۆتایی، بۆیه هه‌مووان به یه‌كه‌وه‌و به پاڵپشتی هانده‌ران هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ده‌ده‌ن، ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، به ته‌واویی بۆ یاریه‌كه ئاماده‌ین و كۆشش ده‌كه‌ین تا له‌سه‌ر یاریگای خۆمان ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و ڕیمۆنتادا به‌سه‌ر لایپزیگ تۆماربكه‌ین، ڤان برۆنكهۆرێست ئاشكراشی كرد كه تیپه‌كه‌ی هه‌نگاوێك له یاری كۆتایی دووره‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانیان له‌م پێشبڕكێ ئه‌وروپیه به‌رده‌وام بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی لایپزیگ كۆتایی به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاری ئه‌مشه‌و له‌به‌رامبه‌ر گلاسكۆ ڕێنجه‌رز هێنا، له دوو گه‌ڕی پێشووی خولی ئه‌ڵمانیا، لایزپیگ دوو یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند كه دوایینیان له‌به‌رامبه‌ر بروسیا مونشنگلادباخ بوو به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ، ئێستاش لایپزیگ به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوچوار خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی بۆندسلیگ دایه‌و گه‌یشتۆته یاری كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا كه له بیست ویه‌كی ئه‌م مانگه‌دا ڕووبه‌ڕووی فرایبۆرگ ده‌بێته‌وه.
دۆمێنیكۆ تێدێسكۆی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری لایپزیگ له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی یاری ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاند كه له یاری گه‌ڕی چووندا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه بۆیه له یاری ئه‌مجاره‌دا ڕێنجه‌رز له‌سه‌ر یاریگای خۆی و به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ی وه‌ك ڕایان كێنت و فاشیۆن ساكالاو جۆ ئارایبۆ و كێمار ڕۆفی به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه هێرش ده‌كات و هه‌وڵی قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی دۆڕانی له گه‌ڕی پێشوو ده‌دات، بۆیه ده‌بێت بۆ مه‌ترسیه‌كانی تیپه سكۆتله‌نده‌یه‌كه ئاماده‌بن و له گۆڵ تۆماركردنیش ده‌ستپێشخه‌ر بن، ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتیشی، ئه‌نجامی ئه‌م یاریه‌و یاریه‌كانی دیكه‌مان هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ست ناكه‌م شتێكمان له‌ده‌ستدابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به گشتی له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌شكردووه‌و دڵخۆشم به ئاستی به‌رزی سه‌رجه‌م یاریزانان.
هه‌ر له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگ، كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی له یاریگای دۆیچ بانك پارك له شاری فرانكفۆرت میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ده‌كات، له یاری گه‌ڕی چووندا، ئینتراخت فرانكفۆرت سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه ئینگلیزیه‌كه‌ی برده‌وه، بۆیه له گه‌ڕی هاتن و له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به یه‌كسان بوون و بردنه‌وه به هه‌ر ئه‌نجامێك و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای چل‌ودوو ساڵ ده‌گاته یاری كۆتایی یه‌كێك له پێشبڕكێكانی ئه‌وروپا، له یاری ئه‌مشه‌ودا، مارتین هینتێرێگێری نه‌مسایی و به‌رگریكاری فرانكفۆرت دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام گومان له به‌شداریكردنی یاسپێر لیندسترۆمی دانیماركی و ناوه‌ڕاستكاری تیپه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌كرێت كه پێكانی له ڕانی هه‌یه، له‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆپالیگدا، فرانكفۆرت ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه كه له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا بارسێلۆنای ده‌ركرد، به‌ڵام له خولی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت و له گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه‌دا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به بایه‌رلیڤه‌ركوزن دۆڕا، له‌و لاشه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وێستهام یونایتد ئه‌ركی ئاسان نیه، به‌ڵام پێناچێت به ئاسانی له‌به‌رامبه‌ر لایپزیگ خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را، وێستهام به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاودوو خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له گه‌ڕی پێشووی خوله‌كه‌و له‌سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به ئارسناڵی میوانی دۆڕا -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.