لەبارەی یاری نێوان ڕیال مەدریدو مانچستەرسیتی لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ڕیال خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی تیپەكەی بۆ یاری كۆتایی خولەكە دەربڕی و ڕایگەیاند كە لە هەرسێ قۆناغی شازدەو هەشت و چواری ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ ڕووبەڕووی سێ پاڵێوراوی بەهێزی نازناوی ئەم خولە بوونەوەو لە شەش یاری سەخت و دژواردا هەرسێ پاڵێوراوەكەیان دوورخستەوە.
ئەنچیلۆتی گوتیشی، یاریمان لەبەرامبەر مانچستەرسیتی بەهێزو پڕ لە ڕكابەری بوو و تا دوایین چركهكان خۆمان به دهستهوهنهدا، ئەو كاتەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێشكەوتین، بە بارێكی دەروونی ئاسوودەوە چووینە گێمی زیادكراو كە بەو هۆیەوە توانیمان كەشی ڕكابەری بە سوودی تیپەكەمان هەڵگەڕێنینەوە.
ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە جەختیشیكردەوە كە سەرەڕای ئەم سەركەوتنە سەرنج ڕاكێشە، بەڵام هێشتا هیچ شتێكیان بەدەستنەهێناوەو هەنگاوێكی گرنگیان ماوە لە یاری كۆتایی.
جێگای باسە ئەنچیلۆتی وەك ڕاهێنەر زۆرترین جارە دەگاتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ كە ئەمە بۆ پێنجەمین جارە دەگاتە یاری كۆتایی خولەكە.
راهێنهری ڕیاڵ مهدرید: سهركهوتنێكی سهرنج ڕاكێشمان بهسهر مانچستهر سیتی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.