پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری مانچستەرسیتی بێئومێدی خۆی بۆ دۆڕانی تیپەكەی و لەدەستدانی خەونی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەربڕی و لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند كە لە زۆر نزیك بوون لە یاری كۆتایی، بەڵام لە چەند خولەكێكی كەم بارودۆخەكە گۆڕاو نەیانتوانی بگەنە یاری كۆتایی خولەكە.
گواردیۆلا گوتیشی، ئەو كاتەی بە گۆڵێك پێشكەوتین، یاریزانانی تیپەكەمان بە دەروونێكی ئاسوودە یاریان كردو بە شێوەیەكی باش هاتینە سەر ڕیتمی یاریەكەو پلان و شێوازی خۆمان بەسەر كەشی ڕووبەڕوو بوونەوەكەدا سەپاند، بەڵام لە دوایین دە خولەكی یاری، ڕیال مەدرید فشارێكی بەهێزی هێناو هێرش دوای هێرشیان دەكردە سەرمان، تا لە دوو دەرفەتدا دوو گۆڵیان كرد.
ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە دانی بەوەنا كە لە یاریەكەدا بە ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان دەرنەكەوتن و تۆپی پێش ئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی تێدا تۆماردەكرێت و دەبێت قبوڵی بكەن، گواردیۆلا هەروەها گوتی، چوار یاری گرنگمان لە خولی ئینگلتەرا ماوەو دەبێت درێغی نەكەین تا ئەنجامی باش بەدەست بێنین و پارێزگاری لە نازناوەكەمان بكەین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.