لە چین ئافرهتێك دوای 132 کاتژمێر گیرخواردنی توانرا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاودا رزگار بکرێت.
لە شاری چانگشا سەربە ویلایەتی هونان باشووری چین کەسێک دوای 132 کاتژمێر مانەوەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی، توانرا رزگار بکرێت.
ئاژانسی ههواڵیی شینخوا بڵاوی كردهوه، ئەو ئافرهتهی کە درەنگانی شەو لەژێر داروپەدووی باڵەخانەکەدا رزگار کرا، بووە دەیەم کەس کە تا ئێستا توانراوە بەزیندوویی رزگار بکرێت.
تیمەکانی تەندروستی ئاشکرایان کرد، ئافرهتهكه کە دوای 132 کاتژمێر رزگارکرا، تەندروستی باشە و توانیوویەتی لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی قسە بکات.
تیمەکانی رزگارکردن لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی ئەو 20 کەسەی کە لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکەدا گیریان خواردووە، تا ئێستاش 39 کەس کە لەکاتی رووخانی باڵەخانەکەدا لە شوێنەکەدابوون هیچ هەواڵێکیان لەبارەوە نییە.
تا ئێستا توانراوە 10 کەس بەزیندوویی و پێنجی دیکەش بەمردوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا دەربهێنرێن
بە پاساوای ئەوەی بەرپرسبوون لە رووخانی باڵەخانەکە نۆ کەس دەستبەسەرکراون کە خاوەنی باڵەخانەکەش یەکێکە لە دەستبەسەرکراوان.
سێ کەس کە بەرپرسن لە دیزاینکردنی باڵەخانەکە و پێنجی دیکە رەوانەی دادگا کران.
سەرۆکی چین، شی جین پینگ فەرمانی ئەوەی داوە بەوەی، ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە بەزووترین کات رزگار بکرێن و ئەو کەسانیش بەرپرسن لە رووخانی باڵەخانەکە بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.