یانه‌ی بایرن میونشن به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی تۆماس مۆله‌ری هێرشبه‌ره‌كه‌ی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار درێژكرده‌وه.
ئیداره‌ی تیپه باڤاریه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا مۆله‌ر گرێبه‌ستی تا كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زارو بیست و سێ دووهه‌زار و بیست وچوار درێژكردۆته‌وه‌و بۆ دوو وه‌رزی دیكه له ڕیزی یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له ته‌مه‌نی ده ساڵیه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای بایرن میونشن كردووه‌و ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی له ڕیزه‌كانیدا بڕیووه تا له ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت بۆ یه‌كه‌مجار هاته پێكهاته‌ی تیپی سه‌ره‌كی بایرن، مۆله‌ر له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه كاروانی یاریكردنی له ڕیزی بایرن چیرۆكێكه پڕه له سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی نایاب.
گوتیشی، ساڵ دوای ساڵ هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌م به پۆشینی درێسی ئه‌م یانه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له كاته سه‌خت و دژوارهكانیشدا هه‌وڵمان داوه به یه‌كه‌وه به‌سه‌ر بارودۆخه ناهه‌مواره‌كاندا زاڵ بین و به‌رده‌وام بین، لای خۆشیه‌وه ئۆلیڤه‌ر كان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری بایرن ڕایگه‌یاند كه مۆله‌ر بۆته سیمبولی یانه‌كه‌یان و دروشمی تیپه‌كه‌ی له دڵی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، گوتیشی، خۆشحاڵین به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه كه ڕابه‌رو كه‌سایه‌تیه‌كی گرنگه بۆ تیپه‌كه‌مان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
جێگای باسه مۆله‌ری ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له ڕیزی بایرن یازده نازناوی بۆندسلیگ و شه‌ش نازناوی جامی ئه‌ڵمانیاو دوو نازناوی چامپیۆنس لیگی به‌ده‌ستهێناوه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش نازناوی مۆندیالی دووههزاروچواردهی بردۆته‌وه.
بایرن میونشن گرێبه‌ستی تۆماس مۆله‌ری تا هاوینی ساڵی 2024 درێژكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.