له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاو له خانه‌ی سۆزبیز بۆ كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كان، درێسی تایبه‌تی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی ئه‌رژه‌نتینی له مه‌زادێكی ئاشكرا به بڕی حه‌وت ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی فرۆشرا.
مارادۆنا به‌م درێسه دوو گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتاوشه‌ش تۆماركرد‌و دواتر نازناوی مۆندیاله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له دوای یاریه‌كه، ستیڤ هۆج یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را درێسی خۆی له‌گه‌ڵ درێسه‌كه‌ی مارادۆنا گۆڕیه‌وه‌و تا ئێستا پارێزگاری لێكردووه، خانه‌ی سۆزبیز له بیستودووی مانگی ڕابردوو درێسه‌كه‌ی خسته زیادكردنێكی ئاشكرا‌و كه‌مترین نرخی به چوار ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی دیاریكرد تا دواجار درێسه‌كه‌ی مارادۆنا به بڕی حه‌وت ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی فرۆشرا.
جێگای باسه له یاریه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال، مارادۆنا گۆڵی یه‌كه‌می تانگۆی به ده‌ست تۆماركرد به‌ڵام ناوبژیوان هه‌ستی پێنهكردو گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژماركرد، پاشان مارادۆنا گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له راپرسیه‌كی فیفادا، گۆڵی دووه‌می مارادۆنا له یاریه‌كه به جوانترین گۆڵی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ڵبژێردرا .
له له‌نده‌ن درێسێكی تایبه‌تی مارادۆنا به بڕی 7 ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی فرۆشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.