Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 05:21

‌ راگه‌یاندراوێك له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت، لە سێ ڕۆژی جەژندا هیچ روداوێکی نەخوازراو لە سنورەکەدا روینەداوە و  پلانی ئەمنیمان بە سەر کەوتووتی جێبەجێ کرد.
ئەمڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 5 ى 5 ى 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکرده‌وە، پاڵپشت بەو پلانە ئەمنیەی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕێژرابو، ھیچ ڕوداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژندا لەشاری سلێمانی تۆمارنەکراو پلانەکە بەسەرکەوتویی جێبەجێکرا، باسی ئەوەشی کرد، سەرباری ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی کە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی كە 30 ھەزار گەشتیار لەڕۆژانی جەژندا ھاتونەتە شاری سلێمانی، بەڵام خۆشبەختانە ئەو پلانە ئەمنیەی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز داڕێژرا، بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.
 پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی ھێزەکانی پۆلیس و ھێزەئەمنییەکانی تر بون بۆ پاراستنی زیاتری ھێمنیی و سەقامگیریی زیاتری ئارامیی شارەکەمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.