Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 05:21

لە کەرکووک ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی خنکێنرا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ لە ماڵەکەی خۆی خنکێنرا، گومان دەکرێت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئەنجام درابێت.

بنکەی پۆلیسی عروبەی شاری کەرکووک ڕایگەیاند: لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ بەناوی (لەیلا ساڵح محەمەد) ئافرەتێک خنکێنرا.

ڕاشیگەیاند:گومان دەکرێت لەلایەن هاوسەرەکەی خۆیەوە بەناوی (ن. ع. ف) خنککێنرابێ.

پۆلیسی کەرکووک جەخت دەکاتەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.