Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 05:21

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەمال-ی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.