ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه و هه‌روه‌ها كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه حهوتهمین شه‌پۆڵی خۆڵبارینه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا له عێراق ڕوو ده‌دات و له شه‌وی ڕابردووه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، كه‌ركووك، سلێمانی، ئه‌نباڕ، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ده‌ستی پێ كرد و له هه‌ندێ ناوچه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه تا ئێستا كه‌سێك له شاری به‌غدا گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی تریش به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ڕوویان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: بێگومان ئه‌مه ئاماری كۆتایی نییه و ڕه‌نگه تا كۆتایی شه‌پۆڵه‌كه ئاماره‌كه ڕوو له زیادبوون بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان لێ ڕوویداوه بریتین له كه‌ربه‌لا 748، ئه‌نباڕ 700، نه‌جه‌ف 600، سه‌ڵاحه‌دین 378.
داواشی له هاووڵاتییان كرد تا پێیان ده‌كرێت له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ریش ناچار بوون ماسك ببه‌ستن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌شناسی عێراق جه‌ختی كردبووه‌وه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاریگه‌ری شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
جێی باسه ئه‌مه حهوتهمین شه‌پۆڵی خۆڵبارینه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا پارێزگاكانی عێراق داده‌پۆشێ و پێشبینیش ده‌كرێ به‌هۆی كه‌می بارانبارین و وشكه‌ساڵی شه‌پۆڵی خۆڵبارینی تریش له ڕۆژانی داهاتوودا بێته سنووری خاكی عێراقه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.