به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان برووسك و باراناوی بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئاسمانی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت.
ڕاشیگه‌یاند: له ناوچه شاخاوییه‌كان تاوه‌باران و برووسك ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵیش له دوای نیوه‌ڕۆ و تا كاته‌كانی ئێواره له شاره‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراویش له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 18 تا 33 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.