دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێ كرده‌وه و له كاتژمێره‌كانی داهاتووشدا ده‌گاته هه‌ریه‌ك له به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا شه‌پۆڵه خۆڵبارینه چڕه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق كۆتایی نه‌هاتووه.
حوسێن ئه‌سه‌دی پسپۆری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵه خۆڵبارینه نوێیه‌كه له پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌كاتی شه‌و و سبه‌ی هه‌ینی ده‌گاته هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی تر.
هۆكاری زۆربوونی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارینی بۆ كه‌می ڕێژه‌ی باران و وشكه‌ساڵی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پشتێنه‌ی سه‌وزایی گه‌ڕانده‌وه كه تا ئێستا حكوومه‌ت وه‌ك پێویست هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی نه‌داوه.
جێی باسه له شه‌وی ڕابردووه‌وه شه‌پۆڵێكی خۆڵبارینی چڕ به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی تریش تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، تا ئێستاش شه‌پۆڵه‌كه له هه‌ندێ ناوچه و پارێزگای عێراق ماوه و درێژه‌ی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.