Erbil 38°C شەممە 23 ئاب 14:25

دوای ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون.. گه‌ڕه‌كێكی مووسڵ كه‌ره‌نتین كراون

کوردستان TV
100%

دوای ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون له‌ شاری مووسڵ، به‌رپرسی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پاریزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌واوی گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی له‌ شاره‌كه‌ كه‌ره‌نتین كراون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا گومانی هەبوونی تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لە شاری مووسڵ هەبوو، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشکنینی چەند گەڕەکێكی شاره‌كه‌ی ئه‌نجامدرا و ده‌رئه‌نجامیش یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە گەڕەکی گۆكجه‌لی شاره‌كه‌ تۆمار کرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د. عودەی ئەلعەبادی بەرپرسی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا تایبه‌ت بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبووی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ شاری مووسڵ تۆمار كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی مه‌ڕوماڵات به‌خێو ده‌كه‌ن، ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیر و باشه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا تەواوی گەڕەكی گۆگجه‌لی لەژێر کۆنترۆڵی تیمەکانی تەندروستی دایه‌ و سەرقاڵی پشکنینی زیاترن و گەڕەکەکەش كه‌ره‌نتین كراوه‌.

د. عودەی ئەلعەبادی گوتیشی: بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە هاووڵاتییان نادرێت لە گەڕەکەکە دەربچن و هەروەها هاووڵاتی گەڕەکەکانی تریش بچنه‌ نێو گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی.

بەرپرسی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا بۆ (کوردستان تیڤی) دانی به‌وه‌ش دانا كه‌ گومان دەکەن تووشبووی زیاتری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون لە پارێزگای نەینەوا هەبێت، بۆیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی تری نوێ بۆ خۆپاراستن لە پەتاکە به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیەنن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.