ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی کەنیسەی ئەرسەدۆکس گەیشتە هەولێر و لەلایەن پارێزگاری هەولێر و شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف پێشوازی لێ‌کرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پیاوانی ئایینی كریستیان له عه‌نكاوه پێشوازییان له پا‌تریاك مار ئیگناتۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریارکی ئینتاكی و سه‌ر‌تاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رۆكی باڵای كڵێسه‌ی سریانی ئه‌رسه‌دۆكس له جیهاندا كرد كه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) تیشکی خستەسەر مەبەستی سەردانەکەی و ئاماژەی بەوە دا کە مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولیر و پارێزگا‌ی نه‌ینه‌وا بەسەرکردنەوەی هاووڵاتییانی كریستیانی ناوچه‌كەیە، بۆ ئەوەی له نزیكه‌وه ئاگا‌داری ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانیان ببێت.
هەروەها بڕیارە پا‌تریاك مار ئیگناتۆس ئه‌فرامی دووه‌م به‌م بۆنه‌یشه‌وه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئایینی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.