Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 05:21

کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: 10 هەزار و 261 کەس ئاوارەی دهۆک بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ژمارەی ئاوارەبوونی دووبارەی خەڵکی شنگال تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گەیشتووەتە هەزار و 711 خێزان کە دەبنە 10هەزار و 261 کەس و ئەو ژمارەیەش هەر بەرەو زیادبوون دەچێت.

پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژدا هەزار و 711 خێزان کە دەبنە 10هەزار و 261 کەس دووبارە لە شنگال ئاوارە بوون و ئەو ژمارەیەش هەر بەرەو زیادبوون دەچێت و بەشی زۆری ئەو خێزانە ئاوارانە جارێکی دیکە چوونەوە ناو کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێکیشیان چوونەتە ناو کەسوکاری خۆیان لە دەرەوەی کەمپەکان.

هەروەها جەختیشی کردەوە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیدارەی پارێزگای دهۆک بەردەوام پشتیوانی ئاوارەکانن و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەن

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەش دا پێشبینی دەکرێت ڕێژەیەکی زیاتری خەڵکی شنگال ئاوارە بن، چونکە ڕەوشی خەڵک لەناو شنگالدا زۆر خراپە و لە ڕووی ناچارییەوە خەڵکی شنگال دەست لە ماڵ و موڵکی خۆیان هەڵدەگرن و ڕوو لە پارێزگای دهۆک دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.