ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری ئیلعاد له نزیك ته‌لئه‌بیب، گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی به چه‌ك و ته‌ور هێرش ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی ده‌كوژرێن و 4ی تریش بریندار ده‌بن.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی له نزیك باخچه‌یه‌كی شاری ئیلعاد سه‌ر به پارێزگای ته‌لئه‌بیب به چه‌ك و ته‌ور هێرشی كردۆته سه‌ر هاووڵاتییان و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژراون و 4ی تریش بریندار بوونه.
لای خۆیه‌وه پۆلیسی ئیسڕائیل جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا به‌دوای هێرشكاره‌كانه‌وه‌یه و پێشبینیش ده‌كات زیاتر له كه‌سێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.
هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتییان كرد له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هێرشكاره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن و دۆخی شاره‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.