Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 03:56

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستان بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە سنووری میحوەری 5ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ـی پیادە یان داوە لەباشووری میحوەری پردێ .

ئاماژەی بەوە دا کە لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و ڕاویان ناون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.