شه‌وی ڕابردوو كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی هه‌ولێر به سرنجێكی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێ.
كارمه‌نده‌كه ناوی ئه‌حمه‌د شێخۆ بووه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی به‌عشیقه باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وایه و ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان ئاواره‌ی هه‌ولێر بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌شی ده‌رچووی ده‌رمانسازی بووه، بووه‌ته كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی له هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر نزیكی 8 ئه‌حمه‌د ده‌چێته ژووره‌كه‌ی خۆی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ژووره‌كه ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێ وه‌ڵام ناداته‌وه، ده‌رگای ژووره‌كه ده‌شكێنن و كاتێكیش ده‌چنه ژووره‌وه ده‌بینن كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند: له ژووره‌كه‌دا سرنجێكی به‌تاڵی پزیشكی هه‌بووه، بۆیه گومان ده‌كرێ ئه‌حمه‌د هه‌ر به‌م سرنجه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌حمه‌د كه‌سێكی ڕووخۆش و بێده‌نگ بووه و له‌نێو نه‌خۆشخانه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا به ته‌واوی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی هاوپیشه‌یان نازانن، به‌ڵام گومان ده‌كه‌ن كه خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.