ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد به‌هۆی به‌رده‌وامی گهماڕۆكانی كڕینی نه‌وتی ڕووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئۆپیك له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئۆپیك 0.60% نرخه‌كه‌ی هاته‌سه‌ر و گه‌یشته 111.56 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 0.57% به‌رز بووه و گه‌یشته 108.88 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ئۆپیك جه‌ختی كردبووه‌وه له‌سه‌ر پلانه‌كانیان بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بن و له مانگی داهاتوودا ڕۆژانه بڕی 432 به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی كورتهێنان له‌به‌رامبه‌ر داوكارییهكاندا.
له‌لایه‌كی تره‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا تا دێت گه‌مارۆكانی سه‌ر كڕینی نه‌وتی وڵاتی ڕووسیا زیاد ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه داواكاری له خستنه‌ڕوو زیاتر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.