به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ش نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلیمانی، كه‌ركووك، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند.
ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێک ناوچە بە تایبەتیش له ناوچە شاخاوییەکانی هه‌رێمی كوردستان هەور تریشقە تاوەباران دەبێت .
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمەباران و لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی شه‌موو له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆزێکى سووك بوونی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 10 بۆ 27 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.