ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له پارێزگای دیوانییه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 10ی تریش بریندار بوون.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای دیوانییه ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینی له شارۆچكه‌ی شافعییه له ڕۆژئاوای پارێزگای دیوانییه ڕووداوێكی هاتوچۆی ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه 13 قوربانی لێكهوتهوه كه تێیدا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 تریش به‌سه‌ختی بریندار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان زانراون كه خه‌ڵكی شاری ناسڕییهن و له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی شافعییه له ڕۆژئاوای پارێزگای دیوانییه تووشی ئه‌م ڕووداوه بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.