ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری به‌غدای پایته‌خت كه‌سێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی دروستكردووه، ئاگر له مێردی خوشكه‌كه‌ی به‌رده‌دات و ده‌یسووتێنێ.
ڕووداوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی جیهاد له باشووری به‌غدا ڕوویداوه، ئه‌و كه‌سه‌شی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه. ماڵپه‌ڕی (سۆمه‌ڕییه) بڵاوی كرده‌وه.
كارمه‌نده‌كه دوای دروستبوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه، پێش نیوه‌ڕۆ چۆته سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مێردی خوشكه‌كه‌ی بۆته ده‌ماقاڵه‌یان و دواتریش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕوویداوه.
له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌شدا گڕی له مێردی خوشكه‌كه‌ی به‌رداوه و به‌شێكی جه‌سته‌ی سووتاندووه، به‌هۆی زۆری سووتانه‌كه‌ش كه‌سه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد كه تاونبارهكه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه و خۆی له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان شاردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.