ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هه‌ڵسابوون به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوو تیرۆریست ده‌ستگیركران كه بكه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بوون له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
تیرۆریسته‌كان له ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا) ڕه‌نگ ڕه‌ساسییان له گه‌ڕه‌كی حه‌ی شوڕته له به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌قاندبووه‌وه.
ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ببووه هۆی برینداربوونی هاووڵاتییه‌ك و هه‌روه‌ها سووتانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی تری شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.