بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەوە، 147 هەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگە و هاوینە هەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە، هەروەها زیاتر لە 80%ـی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.
ڕاشیگەیاند: گەشتیاران هەر لە سەرەتای گەیشتنیانەوە بە شێوەیەکی زۆر گونجاو پێشوازیان لێکراوە، هەروەک توانراوە وەک پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنکە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت دەستبکەوێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوینە هەواری دووکان قەرەباڵخترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە 170 هەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەم هاوینە هەوارە دڵڕفێنە بەسەربردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.