نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ينى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى ئه‌منيدارى گشتيى ڕێخكراوى به‌در بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولكه‌ریم يوونس ئه‌لئه‌نساريى جێگرى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان و خانه‌واده و كه‌سوارى خوالێخۆشبوو ئه‌لئه‌نسارى كرد كه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانى له ده‌ست دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه هادى عامرى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو بۆ په‌يوه‌ندى و هاوسۆزيى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.