Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:28

هاتووچۆی کۆیە: لە ڕووداوێکی هاتووچۆ قوتابییەک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 10 قوتابیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابییان زیاتر لە 10 قوتابی و برینداربوون و قوتابییەکیش گیانی لەدەستدا.  

محەمەد تەحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی لە ڕێگەی نێوان سکتان-رانیە، نزیک گوندی گردگۆران لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( نیسان پیکاپ و مینی پاس) ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند: بەهۆیەوە زیاتر لە 10 قوتابی  برینداربوون و  قوتابییەکیش گیانی لەدەست داوە، هەروەها شوفێرى پاسەکەش بە سەختى بریندارە.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش دا کە 5 قوتابی لە فریاکەوتنی کۆیەن  و ئەوانی دیکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ڕانیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.