کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن سبەی شەممە بەیانییەکەی شەپۆڵێکی خۆڵبارین بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بارانبارینیش هەندێ ناوچە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ سبەى شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بێت هەندێ کات بگۆڕێت بۆهەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ و هەندێجار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.
ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ ئەگەرى تاوە بارانى بەلێزمە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین و خێرایی با چاڵاک دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە شەپوڵێکى خۆڵبارین لە کاتەکانى بەیانى زوودا ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە، ئەگەر هەیە کاریگەرى لە سەر باشوورى هەولێر و کەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان هەبێت، بەڵام لەدوای نیوەڕۆ کاریگەرى تۆزوخۆڵەکە کەم دەبێتەوە
کەشناسی هەرێم هەروەها ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-
هەولێر 1.6 ملم
شەمامک 2.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
پیرمام 0.6 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک 1.6 ملم
زاخۆ 5.1 ملم
ئاکرێ 3.2 ملم
ئامێدى 11.2 ملم
بامەڕنێ 4.8 ملم
بارزان 1.4 ملم
سۆران 8.0 ملم
دووکان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
کانى ماسى 3.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.