وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی كاركردنی بەمندڵان بۆ 3% دابەزیوە و هاوكات تێبینیشی كردووە كە رێژەی پەیوەندیكردنیان بە قوتابخانەكان بۆ 95% بەرزبووەتەوە.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی پلاندانان وەك دەستەی پەیوەندیدار بۆ كێشانی سیاسەتی دوور لەڕادەبەدەری كار دەكات بۆ پێداچوونەوە بەدۆكیومێنتی نیشتمانی بۆ سیاسەتێكی دوور.
ڕاشیگەیاند: لیژنەیەك هەیە كە وەزیری پلاندانان سەرۆكایەتی دەكات و كار دەكات بۆ پێداچوونەوە بەسیاسەتی دانیشتوان كە چەند ساڵێك لەمەوبەر دەرچوون، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی عێراق و جیهان بەهۆی كۆرۆنا بەخۆیەوە بینیوە پێویستە چاو بەسیاسەتی دانیشتواندا بخشێن.
ئاماژەی بەوەش دا کە كاری منداڵان حاڵەتێكی ناجێگیرییە و لەسەر ئەو دۆخە ئابوورییانەی كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت ئاماژەی بۆ ئەوە هەیە كە ساڵانی پێش 2020 كەمبوونەوەی ڕێژەی كاری منداڵانیان بینیوە و دەگاتە كەمترین ڕێژەی له 3% لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها ڕێژەی بەشداری منداڵان لە خوێندنگە سەرەتاییەكان گەیشتووەتە 95% بهرزبووەتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.